فازل میرانی: سیستمی كۆنفیدراڵی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێکدادانی ێوان پێکهاتەکان ڕەت دەکاتەوە و  سیستمی كۆنفیدراڵیش بە چارەسەری دۆخی ئێستای عیراق و هەرێم دەزانێت.


فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەوڵێك هەیە بۆ دروستكردنی شەڕی نێوان كوردو عەرەب و پێویستە ئاقڵمەندەكان رێگری لێ بكەن.

وەیشی "كورد هەرگیز لەگەڵ پێكدادانی نێوان پێكهاتەكان نەبووەو دەتوانرێت بە كۆبونەوەكانی بارزانی و جێگرانی سەرۆك كۆمارو سەلیم جبوری، بوترێت دیدار نک دانوستان و کۆبوونەوە، چونکە سەلیم جبوری هیچی بەدەست نییە".

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی پێشیوایە سیستمی كۆنفیدراڵی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق دەکات و دەڵێت " پێمان باشە ئەگەر رێككەوتنی لەسەر بكرێت، بەڵام قبوڵی ناكەین ئەو سیستمە وەك شێوازی بەرێوەبردن، ببرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگی لەسەر بدرێت، چونكە بە مەبدەئی زۆرینە و كەمینە رەتدەكرێتەوە".



PM:07:39:08/10/2017