ئەمەریکا پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی تورکیا راگرت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دا پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی تورکیا رابگرێت.

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت "رووداوەکانی ئەم دواییە پاڵیان بەحکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە نا بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنی پابەندبوونی حکومەتی تورکیا بۆ ئاسایشی کارئاسانییەکان و فەرمانبەرانی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکان."

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە " لەپێناو کەمکردنەوەی ژمارەی سەردانکەران بۆ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانمان لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیەدا، دەستبەجێ هەموو جۆرە ڤیزای نا-کۆچبەرمان راگرت لەهەموو ئۆفیسە دیبلۆماتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تورکیا."



PM:10:15:08/10/2017