ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رووى له
به‌رزبوونه‌وه كرد و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 55 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى
پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 9/10/2017 نرخی به‌رمیلێك
نه‌وت له جۆری برێنت به 55 دۆلار و 73 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به
55 دۆلار و 62 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى
خاوى ئه‌مه‌ریكى له بازاڕه‌كانى جیهان به 49 دۆلار و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت،
له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 49 دۆلار و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.