بە ڤیدیۆ..پاسەوانەکانی مالكی هێرشدەکەنە سەر پاسەوانەکانی د. فواد مەعسوم

لە ڤیدیۆیەکەدا پاسەوانەکانی نوری مالکی هێرشدەکەنە سەر پاسەوانێکی د. فواد مەعسوم سەرۆک  کۆماری عێراق کە دەیەوێت ڕێگری لە پاسەوانەکانی مالکی بکات.

ئەو ڤیدیۆیە هۆتێل رەشیدە لە بەغدا، پاسەوانێکی سەرۆک کۆماری عێراق دەیەوێت ئەو هەموو پاسەوانە لە گەڵ نوری مالکیدا نەچەنە ژوورەوە، بەڵام پاسەوانەکانی مالکی بە پاڵ پاسەوانەکەی د. فواد مەعسوم لە بەردەمی خۆیان دووردەخەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ناوچەیەی هۆتێلەکان کورد دەیپارێزێت و هیچ کێشەیەکی ئەمنی نییە، بەڵام مالکی ژمارەیەکی زۆر پاسەوان لەگەڵ خۆیدا دەبات بۆ هۆتێلەکەو بەپاڵیش بە پاسەوانەکانی فواد مەعسوم کەنار دەخەن.





PM:07:17:09/10/2017