تورکیا لە پلانیدا دەروازەیەکی نوێ لەسەر سنورەکەی بەرووی عێراقدا دابمەزرێنێت

بەشێک لەو گەمارۆیەی تورکیا دەیەوێت بە رەزامەندی عێراق لەسەر هەرێم داینێت، کردنەوەی دەروازەی نوێیە لەدەرەوەی دەسەلآتی هەرێم بچێتە نێو پارێزگای موسڵەوە.

چەند میدیایەکی تورکی لە زاری بەرپرسانی ئەو ولآتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هەنگاوی داهاتووی تورکیا دژی هەرێم کە بەڕەزامەندی حکومەتی عێراق ئەنجامدەدرێت، کردنەوەی دەروازەیەکی نوێیە لە ناوچەی فیشخابوور کە بە پارێزگای دهۆکدا نەڕوات و راستەوخۆ بچێتە نێو پارێزگای موسڵەوە.

بەرامبەر ئەو هەنگاوە حکومەتی عێراقیش بڕیاری داوە کە قەرەبووی تورکیا بکاتەوە بەرامبەر هەموو ئەو زیانە مادیانەی لە داخستنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەو ولآتە دەکەوێت، هەروەها حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تورکیا رۆڵی سەرەکی پێبدرێت لە رووی ئابوریەوە لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ئەو دەروازە نوێیەی حکومەتی تورکیا دەیەوێت بیکاتەوە لەسەر سنوری تورکیا نزیک فیشخاپوور نزیکەی ٦٠ کم بەناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی ٨٠ دا دەڕوات، هەروەها ناوچەکانی پارێزگای دهۆک لە شەنگال دادەبڕێت.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، بەرپرسانی پارتی لەچەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە هەنگاوێکی لەو جۆرە واتە شەڕی هەڵگیرسانە بەرامبەر هێزی پێشمەرگە، هەروەها گەریلاکان پەکەکەش دادەبڕێت لە ناوچەکانی دهۆک.   



PM:09:16:09/10/2017