عەبادی دوا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەرێمی کوردستان راگەیاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناپچڕین و بەمەرج گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمدا دەکەین کە ریفراندۆم رەتبکەنەوە".

لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری هەفتانەدا، حەیدەر عەبادی وتی" گفتوگۆ لەگەڵ کەس ناکەین بەبێ رەتکردنەوەی ریفراندۆم".

عەبادی سەرۆک وەزیرانی لە میانەی قسەکانیدا، داوا لە پێشمەرگە دەکات کە رووبەرووی هێزەکانی فیدراڵی، ( مەبەستی هێزەکانی سووپای عێراق) نەبنەوە.

هەروەها عەبادی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان دەستەوسان ناوەستن بەرامبەر هەڵوەشانی عێراق.

سەرۆک وەزیران وتیشی " بۆ کۆنفیدراڵی پێویستە دوو لەسەر سێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندی بکەن و دەستکاری دەستور بکرێت".





PM:07:27:10/10/2017