بەم نیشانانە بزانە شێرپەنجەی ئەم شوێنەی جەستەت هەیە یاخود نا


بەدڵنیایەوە کاتێک باسی شێرپەنجە دەکەین زۆر شێوەی جیاوازی هەیە یەکێکی کە لەجۆرەکانی شێرپەنجە، شێرپەنجەی هێلکەدانە کە ئەم حاڵەتە لە ئافرەتاندا ڕودەدات. بەپێی ئەولێكۆڵینەوانەی کەکراوە ساڵانە ١٤٠٠ کەس بەم نەخۆشیە دەمرن، بەڵام ئەگەر بێتو زوو بەم حاڵەتە بزانرێت ڕەنگە بتوانرێت چارەسەر بکرێت ،ئەم نیشانانە یارمەتیت دەدەن بۆ ئەوەی بزانی ئەم نەخۆشیە لەجەستەدا بەدی دەکرێت یاخود نا:

- غازاتی بەردەوام یاخو ئاوسانی سک بەبەردەوامی: ئەگەر هاتو غازاتت هابوو یاخود جەستەت ئاوسا بۆ ماوەی دوو هەفتە بەبەردەوامی ئەوە نیشانەی ئەوەیە شێربەنجەی هێلکەدان لە جەستەتدا گەشەی کردوە.

- هەبونی ئازار لە حەوزدا: ئەگەر هاتو لەکاتی سوڕی مانگانەدا ئازارێکی زۆرت هەبو ئەوە ڕەنگە نیشانەبێ بۆ شێرپەنجەی هێلکەدان،هەبونی ئازار لەماوەی سوڕی مانگانەدا شتێکی ئاسایە بەڵام ئەگەر بێتو شێرپەنجەی هێلکەدانت هەبێ ئەم ئازارە بۆماوەی دوهەفتە بەردەوام دەبێت.

- هەبونی کێشە لە خواردنی خۆراکدا: ئەگەر هاتو ئارەزووی خواردنت نەما زیاتر لە سێ هەفتە ئەوا پێویستە بچی سەردانی پزیشک بکەی چونکە لەوانەیە شێرپەنجەی هێلکەدانت هەبێ.

- میزەچرکە: ئەگەر هاتو زۆر چویتە توالێتەوە نەتتوانی میز بکەی ئەوە ڕەنگە نیشانەی شێرپەنجە بێت بۆیە دەبێتە زۆر ئاگاداری ئەم حاڵەتەبیت.

سەرچاوە: 888Natural Remedies

وە:هە-ف



PM:07:49:10/10/2017