رێگاکانی هەرێم لەگەڵ موسڵ داخران
ئەمەریکا چاودێری بارودۆخەکە دەکات

بەرپرسێکی یەکێتی رایگەیاند " بەهۆی هێنانی هێزێکی نوێوە لەلایەن حکومەتی عێراقە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، حکومەتی هەرێم رێگای هاتوچۆی نێوان هەرێم و موسڵی راگرت"، هاوکات هاوپەیمانان چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی بەسپی راگەیاند " هێزێكی‌ نوێی‌ سوپای‌ عیراق هاتونه‌ته‌ نزیك گونده‌كانی‌ كه‌به‌رۆك و مه‌هانه‌ كه‌ كه‌وتۆته‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (مه‌خمور ـ گه‌یاره‌)، له‌پشت دوایین ساتری‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان جێگیركراون".

لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی وتیشی‌:"به‌هاتنی‌ ئه‌و هێزه‌ نوێیه‌ی‌ سوپای‌ عیراق له‌ئێستادا ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ مه‌خمور گه‌یاره‌ داخراوه‌، هاتنی‌ هێزه‌كه‌ش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم و  له‌پشت ساتره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ جێگیركراون".

ناوبراو ئاشكراشیكرد، ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ مه‌خمور - گه‌یاره داخراوە‌هەروەها ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر ـ موسڵیش له‌بازگه‌ی خازر و ڕێگه‌ی نێوان دهۆك ـ موسڵ له‌بازگه‌ی خوربیساد به‌ساتری خۆڵ داخراون.

هاوکات ئەمڕۆ وەستا رەسوڵ لە میحوەری باشووری کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هێزەکانی هاوپەیماننان لە سنوری کەرکوک چاودێری بارودۆخەکە دەکەن".



AM:11:12:12/10/2017