حكومەت دەرماڵەی مامۆستایان زیاد دەكات

حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاریداوە بە گۆرینی دەرمالەی دەرچوانی پەیمانگاكانی راهینانو گەشەپیدان لە35%ەوە بۆ45% و بۆئەومەبەستەش وەزارەتی پەروەردە نوسراوێك ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتییەگشتییەكان دەكات.


دوابەداوی ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕەزامەندی نیشاندا بە نوسراوی ژمارە (8982) لە رێكەوتی (16/7/2017) بە خەرجكردنی دەرماڵەی لە ٤٥% بۆ دەرچووانی پەیمانگەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی .


بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی پەروەردە حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە نوسراوی ژمارەی (15219) لە رێكەوتی (12/10/2017) ئاڕاستەی بەریوەبەرایەتییەگشتییەكان و پەیمانگەكانی ڕاهێنان و گەشپێدانی پەروەردەیی كردووە و‌ داوای كردووە ناوی دەرچووانی پەیمانگە بەرزبكەنەوە ، بۆ پێدانی سەرجەم ئیمتیازات و مافە كارگێڕی و داراییەكانی بەكالۆریۆس و گۆڕینی دەرماڵەكانیان لە رێژەی (35%)بۆ رێژەی (45%) .



PM:05:27:12/10/2017