لە هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ئاوارەکانی دیرەزور لە نزیک شەدادی، دوو ڕۆژنامەنووسی کورد برینداربوون و یەکێکی دیکەش شەهیدبوو.
دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر ئاوارەکانی دیرەزور لە نزیک شەدادی لە هێرشەکەدا هەریەک لە ڕۆژنامەنووسان ڕزگار دەنیز و هۆگر محەمەد کە ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هاوار نیوزن برینداربوون و دڵیشان ئیبش-یش کە ڕۆژنامەنوسی هەمان ئاژانس بوو شەهیدبووە.
ئێوارەی دوێنێ چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر ناوچەی خوارفیی سەر ڕێگای نێوان دێرەزۆر و حەسەکە و لەگەڵ بەرکەوتنی کەسانی مەدەنی چەند ئەندامێکی ئاسایشی ڕۆژئاوا و سێ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هاوار بەرکەوتوون.