سبه‌ی له‌م پارێزگایه نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیانداو سبه‌یش له‌پارێزگای به‌غداوه ده‌ستپێده‌كات وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌زری سه‌رما.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عد ئه‌لدراجی سه‌رۆكی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا رایگه‌یاند كه رۆژی شه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌كرێت و هاوڵاتیانی ئاگادار كرده‌وه كه به‌شی خۆیان وه‌رگرن و هیچ كارتێكی سوته‌مه‌نی نه‌فرۆشن.
وتیشی: هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام هه‌یه له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له‌باره‌ی پلانی دابه‌شه‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه سوته‌مه‌نیكیان وه‌رنه‌گرتووه‌و به‌غداش ئاماده‌نییه نه‌وتی پێویست ره‌وانه بكات.
PM:08:18:13/10/2017