نوێترین ڤیدیۆی شیروان عەبدوڵا بڵاودەبێتەوە

هونەرمەندی ناسراوی كورد شیروان عەبدوڵا، لە ئێستادا لە کەاراوەکانی ئیتالیایە و بەپێی زانیاریەکان لەو وڵاتە نامێنێتەوە.


شیروان عەبدوڵا، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەی نێوان تورکیا و ئێیتالیایە ئەمڕۆ نوێترین ڤیدیۆی خۆی لە یەختێکدا لەنزیک کەناراوەکانی ئێتالیا بڵاوکردەوە.

ماوەی دوو مانگە شیروان عەبدوڵا لەگەڵ خێزانەكەی هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تورکیاوە بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوت و چەند ڕۆژێک بێ هەواڵ بوو، بڕیارە لە ئیتالیاشەوە بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەڕێبکەوێت.

شیروان عەبدوڵا ساڵی 1975 لەگەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە و، لەساڵی 1995 ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووەو، لەئێستاشدا خاوەنی چەندین گۆرانی و تێكست و ئاوازە.





PM:09:17:14/10/2017