لاهور شێخ جهنگی ڕایدەگەیەنێت "ئهوهی له كهركوك روویدا دهرهنجامی پیلانی ریفراندۆمهكهی مهسعود بارزانی بوو"، ڕەتیش دەکاتەوە فەرمانی بە کشانەوەی هێزەکانی 70 کردبێت.
لاھور شێخ جەنگی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت "بەئێمەیان دەوت ئەمانە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆی خەڵکی کوردستان، بەڵام ئێستا کەرکوکی قودسی کوردستانیشمان لەدەستدا.
دەشڵێت "بەھیچ شێوەیەک مەسعود بارزانی بەسەرۆکی خۆم نازانم و پێویستە دەست لەکاربکێشێتەوە".
لاھور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت "ھاووڵاتیان دڵنیایان دەکەینەوە بەرگری لەکەرکوک دەکەین، ئێمە خەفەت بۆ شەھیدەکانمان دەخۆین، کە ئێستا ھەندێک لەتەرمەکانیان دەستمان نەکەوتۆوتەوەو ئەمەش گەواھیدەری ئەوەیە کێ بەرگری لەکەرکوک کردووە".
لەبارەی ڕیفراندۆمیشەوە دەڵێت "ریفراندۆم تەنھا بۆ ئەبوو کەرکوک لەژێر چنگی یەکێتی دەربھێنێت، ئەم شەڕە بۆ بەرگریکردن بوو لەبیرە نەوتییەکانی خۆیان".