جەلەولا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە کۆنترۆڵکرا

هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی جەلەولا کشانەوە و بارەگاکانی یەکێتیش لەو ناحیەیەش سوتێندران.


سەرچاوەیەک لە ناحیەی جەلەولاوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە ناحیەیەی جەلەولا  کشاونەتەوە و هێزەکانی حەشدی شەعبی جێگەیان گرتوونەتەوە و ناحیەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد لەگەڵ گەیشتنیان دەستبەجێ حەشدی شەعبی بارەگاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان لەو سنوورە سووتاندووە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق قەزای داقوق و دووزخوورماتوو چەند ناوچەیەکی دیکەیان کۆنتڕۆڵکرد.



PM:04:48:16/10/2017