د. فواد مەعسوم وتارێک پێشکەش دەکات

بەبۆنەی رووداوەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانەوە سەرۆک کۆماری عێراق وتارێک پێشکەش دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆماری عێراق بە سپی راگەیاند " ئەمرۆ د. فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر بارودۆخی عێراق و کێشەکانی ناوچە جێناکۆکەکان و لەنێویشیاندا شاری کەرکوک، وتاریک پێشکەش بە خەڵکی عێراق و کوردستان پێشکەش دەکات".

رۆژی ١٥ تشرینی یەکەم لە هاوینە هەواری دوکان د. فوام مەعسوم سەرۆک عێراق ئامادەی رێککەوتنێکی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی بوو، کە لەو ریککەوتنەدا هەردوولا داوای گفتوگۆی بێ مەرجیان لەگەڵ بەغدا کرد، بەلآم شەوەکەی کاتژمێر ٣ هێرشی چەکدارانی داعش و هێزە عێراقییەکان بۆ سەر شاری کەرکوک دەستیپێکرد. 



PM:03:28:17/10/2017