فازل میرانی: هەولێر وەک ناسریە عێراقییە

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رای دەگۆرێت و لە کوردستانییەوە دەبێت بە عێراقی و دەڵێت" لە ئێستادا هەولێر شارێکی عێراقییە هاوشێوەی سەماوە و ناسرییە".

میرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حەدەس دەڵێت "لە ئێستادا هەولێر شارێکی عێراقییە هاوشێوەی سەماوە و ناسرییە و شتێک نییە بەناوی ئەوەی چی عێراقییە و چی عێراقی نییە."

میرانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی "من شانازی بە عێراقیبوونی خۆمەوە دەکەم هەتاوەکو کوردستان سەربەخۆ دەبێت."

ڕاشیگەیاند "هێزە عێراقییەکان بە زمانی لۆجیک و دیالۆگ و ئینتیمای نیشتیمانییەوە گەڕاونەتەتەوە ئەو ناوچانە ئێمەش هیچ کێشەیەکمان نییە لەوە ئەو ناوچانە خاکی عێراقن."

ناوبراو باس لەوە دەکات، پێشتر و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠١٦دا، ڕێککەوتنێک لەنێوان پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق و وەزارەتی بەرگری عێراقدا کراوە بۆ کێشانی هێڵی تەماس بەناوی هێڵی ١٧ی ١٠ی ٢٠١٦، ئەو هێڵە تەماسەش ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە پێشمەرگە پێش ئۆپراسیۆنی موسڵ کۆنترۆڵیکردوون.

فازڵ میرانی هیواشی خواست کە خوێنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان نەڕێژرێت و وتی کە هەردووکیان سەرکەوتنی گەورەیان لە شەڕی دژی داعشدا بەدەستهێناوە.

فەرمانی عەبادی چوونە شاری کەرکوک و ئاڵای کوردستانیان لەسەر بینای پارێزگای کەرکوک هێنایە خوارەوە و، لەکاتی داگیرکردنی شارکەدا نزیکەی ٤٠ پێشمەرگە شەهید بوون و سەد پێشمەرگەی تریش بریندار بوون.



AM:09:40:18/10/2017