عەبادی چەند رێنماییەکی نوێ لەسەر کەرکوک دەردەکات

سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند بڕیار و رێنماییەكی نوێ سەبارەت بە بارودۆخی كەركوك دەردەكات بۆ رێگرتن لە پشێوی ئەمنی و ئاژاوەی نەتەوەیی و تائیفی لەو شارەدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیامێكدا حەیدەر عەبادی ئاشكرایكرد كە رێشوێن لەدژی ئەو كەسانە دەگرنەبەر كە رقلێبوونەوەو رەگەزپەرستی بڵاودەكەنەوە لەرێگەی پەخشكردنی گرتەی ڤیدیۆیی ساختە بۆ نانەوەی ئاژاوە لە نێوان هاوڵاتیاندا بەمەبەستی مەترسی دروستكردن بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی.

عەبادی جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئاسایشی كەركوك سەقامگیر و پارێزراوە و لە ژێر كۆنتڕۆڵی پۆلیسی شارەكەدایە بەهاوكاری یەكەی بنەبڕكردنی تیرۆر و داواش دەكات ریگری بكرێت لە بوونی هەر گروپیكی تری چەكداری لە كەركوك.

وتیشی" هێزە ئەمنییەكانی كەركوك بەرپرسن لەپاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و سەروەست و سامانیان بە جیاوازی پێكهاتەكانیانەوە




PM:07:27:18/10/2017