ئاراس شێخ جه‌نگی: تا به‌یانی حه‌شد به‌ته‌واوی ده‌كشێته‌وه
ئاراس شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق له 24 سه‌عاتی داهاتوودا له‌كه‌ركوك ده‌كشێنه‌وه.
ئاراس شێخ جه‌نگی لە میانەی بەرنامەیەکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئاشكرایكرد: له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ پاراستنی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان و بۆیه هه‌وڵه‌كان دڵخوشكهرن و حه‌شد ده‌ستی به‌كشانه‌وه كردووه و دۆخی شاره‌كه‌ش لهئاسایبونهوهدایه.
سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو وتی: پێشمه‌رگه به‌رگریی باشیكرد، به‌ڵام زیاتر له دوو فه‌یله‌قی سوپای عیراق و حه‌شد و فیرقه‌ی ئاڵتونی به سه‌دان تانك و زرێپۆشه‌وه په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمهرگهیاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌ڵگه‌و فیدیۆی زۆرم لایه‌و بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه تا قه‌باره‌ی سوپاكه بزانن، ئه‌و ده‌ڵێت یه‌كێتی و پارتی ئاگاداری هێرشهكهبوون و به‌لاغه پێنج خاڵییه‌كه به‌لای به‌غداوه وه‌ك په‌یامی ئاشتی وه‌رنه‌گیرا.
ئاراس شێخ جه‌نگی وتیشی: كاندیدی پارێزگاری نوێ ئاماده‌یه‌و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و پۆسته دایده‌نێت.
PM:08:26:18/10/2017