سبه‌ینێ موچه‌ی بەشێک لە هێزی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت
پاش ئەوەی ئەمرۆ دابەشکردنی دواخرا، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە موچەی هێزەکانی ٧٠ دابەشبکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌هرۆ قادر لێپرسراوی به‌شی مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ماڵپەڕی یەکێتی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كی مووچه‌مان وه‌رگرت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره له بانك ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 دابه‌شنه‌كرا.
وتیشی: بڕیاره سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 دابه‌شبكرێت و ئه‌مڕۆش دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان مووچه‌ی مانگی ئاب یان وه‌رگرت.
PM:08:36:18/10/2017