"دوژمن پەلکێش کرا بۆ ناوشاری کەرکوک"

سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان دەڵێت " ململانێی نادرووستی حیزبی و سیاسی گەیشتە ئەو ئاستەی دوژمن پەلکێش بکرێت بۆ ناوشاری کەرکوک".


لەراگەیەندراوێک کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست کوردستان دەڵێت " بەرچاو تەنگی و ململانێی نادرووستی حیزبی و سیاسی گەیشتە ئەو ئاستەی دوژمن پەلکێش بکرێت بۆ ناوشاری کەرکوک ئەوەی له سەدساڵی ڕابردوو بەدەستمان هێنابوو لەچەند ساتێکدا لەباربرا".


لەو راگەیەندراوەدا محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت " ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەینەوە کە پێیان وایە داگیرکردنی کەرکوک بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە بوبێت بەڵکو پرۆسەی ڕاپرسی کارێکی ڕاست و دروست بوو لە کاتێکی گونجاو و شایستە دا ئەنجامدرا ،ئەوەی جێی هەڵوێستە لەسەرکردنە ئەوەیە کە ئەو هێرشەی کرایە سەر شاری کەرکوک بەچەکی ئەمریکی و بەئاگاداری ئەمریکا ئەنجام درا".



PM:09:19:18/10/2017