یه‌كه‌م به‌رپرسی كورد لەسەر كه‌ركوك ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم لەپاش گرتنی شاری كەركوك چەكدارانی حەشدی شەعبی‌و هێزە عێراقییەكان دەستی لەكار كێشایەوە.
شۆڕش قادر ره‌حیم نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی سوید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2017/10/18 له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م له‌سه‌ر بڕیاردانم به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م وه‌كو نوێنه‌ر ئاگادار كرده‌وه.
شۆڕش قادر ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه‌م له ده‌ره‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش بارودۆخی شاره‌كه‌م، شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كار و چالاكیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كاری دبلۆماسیه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌وه‌ستێنم، به‌ڵام كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌م تا 2017/11/30".
PM:09:30:18/10/2017