یەکێتی پارێزگاری کەرکوک دەستنیشان كرد

دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر مەرسومی لەکارلادانی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک کرد، یەکێتی رزگار عەلی وەک کاندید بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد.

رەفعەت عەبدوڵلا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، یەکێتی رزگار عەلی وەک کاندید بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە شوێنی نەجمەدین کەریم دیاریکردووە.

بەپێی مەرسوومی کۆماری ژمارە 73  لە رۆژی 18-10-2017 فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر لەکارلادانی نەجمەدین کەریم، پارێزگای کەرکووک کردووە.



PM:09:53:18/10/2017