ڤیدیۆ: سێ گۆڵ و سێ خاڵ بۆ بەرشەلۆنە


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی گرنگی بە دەستهێناو توانی لە ناو یاریگای خۆی ٣-١ شکست توشی یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بکات.

بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو توانی بە سێ گۆڵی میسی و لۆکاس دین و گۆڵەکەی تریش یاریزانانی ئۆڵۆمپیاکۆس بە هەڵە لە خۆیانیان کرد، بردنەوە تۆمار بکات.

بەم سێ خاڵە بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ یەکەمە.

لە یاریەکی تری هەمان گروپ یانەی یۆڤانتۆس توانی ٢-١ شکست بە یانەی لیشبوونەی پرتوگالی بێنێت.



AM:12:35:19/10/2017