لەپردی لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی شەڕە

ئەمڕۆ چەند جارێک لە نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لە دەڤەری شارۆچکەی پردێ لەنێوان کەرکوک و هەولێر شەڕ روودەدات و پێشمەرگە باس لەسووتانی دووهەمەری سووپای عێراق دەکەن.

کەناڵی ئێن ئارتی لەزاری پەیامنێرەکەیانەوە لەدەڤەری پردێ بڵاویکردەوە "هێزێکی پێشمەرگە لە بازگەی شێراوە خۆیان جێگیرکردووە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆشەوە ناوەناوە شەڕەتەقە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەو هێزە و حەشدی شەعبیدار دروستبووە".

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرچاوەکانی پێشمەرگە باس لەوە دەکەن کە پێشمەرگە دووی هەمەری حەشدی شەعبی سوتاندووە.

هاوکات حەشدی شەعبی چەند هاوەنێکی ئاڕاستەی پردێ کردووە و چەند ماڵێک سوتاون.

ئەو هاوڵاتییە وتیشی "شەڕەکە لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا دروستبووە و پێشمەرگە کشاوەتەوە و هێزە عێراقییەکان هەوڵی ئەوە دەدەن بێنە ناو پردێوە."

ئاماژەی بەوەش کرد، لە شەوی ڕابردووەوە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان شارۆچکەی پردێیان بەجێهێشتووە.



AM:10:01:20/10/2017