هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت بازگەی هەولێر- کەرکوک بگرن

لە بەیانی ئەمڕۆوە ٢٠ تشرینی یەکەم هێزە عێراقییەکان دەستیان بەهێرشکردنە سەر پردێ کرد و وەک رایدەگەیەنن تا بازگەی هەولێر بەردەوام دەبن لە هێرشکردن.

ئەو هێزانە پێکدێت لە هێزی ئالتونی و سووپای عێراق و حەشدی شەعبی بەشدارن لەو هێرشەدا.

بەپێی لێدوانەکانی هێزەکانی عێراق و لە نێویشیاندا حەشدی شەعبی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەوان تا ئەو بازگەیەی هەولێر کۆنترۆڵ دەکەن، بەرامبەر ئەوەش هێزی پێشمەرگە بەرگری دەکات و شەڕ بەقورسی بەردەوامە.



AM:11:23:20/10/2017