لەسەر شەڕی پردێ
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

لەسەر شەڕی قورسی پێشمەرگە لەگەڵ سووپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی پردێی نێوان هەولێر و کەرکوک راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە.

لەو راگەیەندنەدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات کە هێزەکانیان هێزەکانی عێراقیان تێکشاندووەو زیاتر لە ١٠ هەمەرو تانکێکیان تێکشکاندووە.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

كاتژمێر هەشتی بەیانیی رۆژی هەینی 20-10-2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ، تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.

لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە.

دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە كە حكومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.

فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان



PM:01:55:20/10/2017