ڕۆیتەرز: قاسمی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆبۆتەوە

ڕۆژێک بەر لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن عەبادیەوە قاسمی سلێمانی لەگەڵ یەکێتی کۆبۆتەوە و دوا پەیامی داوەتە بەرپرسانی ئەو حزبە


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزدا لەزاری بەرپرسێکی یەکێتیەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت ڕایگەیاندووە، "ڕۆژێک پێش ئەوەی عەبادی فەرمانی ناردنی هێز بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەربکات، قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لەشاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیدا کۆبووەتەوە.

بەرپرسەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، قاسم سولەیمانی لە کۆبوونەوەکەدا پەیامەکەی ڕوون بووە و بە یەکێتی ڕاگەیاندووە دەبێت هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە بکشێنەوە یاخود هاوپەیمانێتی تاران لەدەست دەدەن.

لەهەواڵەکەدا هاتووە، سولەیمانی لە کۆبوونەوەکەدا وتوشیەتی عەبادی سەرجەم وڵاتانی زلهێزی ناوچەکە و ڕۆژئاوا پشتیوانی دەکات و ئەگەر بڕیاربدات، هیچ شتێک ڕێگرنییە لەبەردەم ئەوەی ناچارتان بکات بەرەو چیاکان بگەڕێنەوە.

بەرپرسەکەی یەکێتی باسی لەوەشکردووە وتەکانی قاسم سلێمانی دوا دەرفەتبووە لەبەردەم بڕیاردەراندا کە هەڵەیەکی کوشندە نەکەن.



AM:11:28:21/10/2017