پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر سەنگەر لێدەدات

هێزەکانی ٧٠ ی سەر بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان ( یەکێتی ) لە قەرەهەنجیر لە باکوری کەرکوک دەستیان بەخەندەق لێدان کرد.

پەیامنێری سپی لە چەمچەماڵەوە رایگەیاند " ئەمرۆ هێزی پێشمەرگە لە سنوری شارۆچکەی قەرەهەنجیر دەستی بە لێدانی سەنگەر کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانە، ‌هێزەکانی ٧٠ تەنکەکانیان لەو سەنگەرانەدا جێگری کردووە کە ئەمڕۆ دروستیان کردووە.

ئەو جموجوڵەی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە ‌هێزەکانی عێراق هەتا ناوچەکانی پێش رووخانی سەدام بگەڕێنەوە کە لەو ناوچەیەدا بەرزاییەکانی بانی مەقان دەکات کە دەکەوێتە باشوری شاری چەمچماڵ. 

رۆژی ١٦ ی تشرینی یەکەم هێزە عێراقییەکان هێرشیان کردە سەر شاری کەرکوک و هێزەکانی پێشمەرگەش بەشێکیان شەڕیان کردوو بەشێکی زۆریان بەبێ شەڕ کشانەوەو هەموو ناوچە جێناکۆکەکانیان چٶڵکرد. 



PM:09:51:21/10/2017