حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان پلانیان لە موسڵ داڕشتووە کە هێرش بکەنە سەر ناوچەکانی قەزای شێخان و ناوچەکانی خازر و مەندان و چەند ناوچەیەکی دیکە کە هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدان.
ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی لە سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کۆبوونەوەیەکیان لە کۆشکێکی سەرۆکایەتی لە بەری چەپی شاری مووسڵ ئەنجامداوەو پلانیان داناوە بۆ جووڵانی هێزەکانیان لە قەزای شێخان و ناوچەکانی خازر و مەندان و چەند ناوچەیەکی دیکە کراوە کە هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدان.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردۆتەوە، لە کۆبوونەوەیەدا باسی کۆنترۆڵکردنی ناوچەی سحێلاش کراوە کە سێگۆشەی سنووری تورکیا و سووریا و باشووری کوردستانە، ئەوەش ئاشکراکراوە کە هێزەکانی عێراق چاوەڕێی کاژێری سفرن بۆ دەستپێکردنی پێشڕەوی بەرەو ئەو ناوچانە و گەڕانەوە بۆ سنووری پێش ساڵی 2003 کە بە هێڵێ 36 ناسراوە.
روونیشکراوەتەوە بڵاوبوونەوەی هێزەکان بە پلەی یەکەم تیشک دەخاتە سەر کۆنترۆڵکردنی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان لە ناوچەی مەحموودییە لە رۆژئاوای دیجلە.