سبەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک سازدەکرێت

سبەی ٢١ ی تشرینی یەکەم مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسیە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " وا بڕیارە ئاسۆ ئەڵمانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک سبەی یەک شەممە لەگەڵ لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان کۆبێتەوە".

سەرباری رێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەلآم کۆبوونەوەکە لە قەرەهەنجیر سازدەکرێت لە باکوری شاری کەرکوک کە دەکەوێتە ژێر دەسەلآتی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی نیتمانی کوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، تا ئێستا یەکلای نەبۆتەوە کە لایەنی پارتی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، بەلآم سەرچاوەکەی سپی بە دووری زانی کە ئەو لایەنە بەشداری بکات.

رۆژی ٢٦ ی تشرینی یەکەم هێزە عێڕاقییەکان دەستیان بە هێرشێکی بەفراوانکرد بۆ سەرناوچە جێناکۆکەکان و چەندان شوێنی گرنگیان کۆنترۆڵکرد. 



PM:11:17:21/10/2017