بەهۆی ڕیفڕاندۆمەوە، حكومەتی ئیسپانیا پەرلەمان
و حكومەتی كەتەلۆنیای هەڵوەشاندووە
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ئسپانیا
بە فەرمی حكومەتی هەرێمی كەتەلۆنیا هەڵوەشێنرایەوە و بڕیاردرا لە ماوەی شەش مانگدا
هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
لەوبارەوە ماریانۆ راژۆی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی
ئیسپانیا ڕایگەیاندووە ئەوان مافەكانی ئۆتۆنۆمی كەتەلۆنیا و پەرلەمانی ناوخۆیی هەڵناپەسێرن
بەڵكو تەنیا رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر كەسایەتییەكان دەگرنە بەر
.
وتیشی پێشنیار دەكەن لە ماوەی شەش مانگدا هەڵبژاردنی
ناوخۆیی ئەنجام بدرێت لە كەتەلۆنیا و لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆییەوە گوتی:
"تاك لایەنانە بڕیار دراوە و هەڵوێستی دژ بە یاسا گیراوەتە بەر و هەوڵ بۆ پێكدادان
دراوە".