جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم و کۆسرەت رەسوڵ وەک جێگری سەرۆکی هەرێم هیچ شەرعیەتێکیان نییە.
ئەمڕۆ ٢٢ تشرینی یەکەم جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دوای کۆبوونەوەی خۆی سازکرد و دوای کۆبوونەوەکە لەرێگای شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنەوە ئەم راگەیاندنەی بڵاوکردەوە:
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان:
•سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نیه و پێویسته ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن
• یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌مێنێ و سیستمی په‌رله‌مانی بچه‌سپێ
• كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و له جێگه‌یدا حكومه‌تێكی رزگاریی نیشتمانی ده‌ستبكات به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ
• حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كورستان
•سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له هه‌وڵدایه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و ده‌ربازكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌و دۆخه مه‌ترسیداره
• ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نیه و ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌ن به جێگره‌وه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم
• داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان رابگرێ و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دروستبكات بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی ناوچه‌كانی دوز و كه‌ركوك و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و شه‌نگال و شێخان و زوممار و مه‌خمور ناوچه‌كانی تر
• ئیدانه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌كه‌ین بۆسه‌ر موڵك و ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان و پێویسته ده‌ستدرێژیكاران راده‌ستی دادگا بكرێن.