ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتێ کاتی کۆنگرەی حزبەکەی دیاریکرد

كۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتی لەشاری سلێمانی كۆتاییهات‌ و چەند بڕیارێکی سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی یەکێتی و دۆخی هەرێم دران.


ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاری سلێمانی کۆبوەوە و دوای 9 کاتژمێر کەمێک لەمەوبەر كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتاییهات.

یەکێک لە خاڵە پەسەندکراوەکانی كۆبونه‌وه‌كه‌ ئەوەیە کە "بڕیاردراوه‌ لەمانگی شوباتی ساڵی داهاتودا كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت و هەر ڕێککەوتنێکی یەکێتی و لایەنە سیاسیەکانی دیکە دەبێت لە ئەنجومەنی ناوەند گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت".


هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دواین گۆرانکاریی‌و پێشهاتە سیاسیەکان‌و دۆخی‌ کەرکوک‌و ناوچە دابڕێندراوەکان‌و گفتوگۆو هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دوای ریفراندۆم‌و ئەرک‌و بەرنامەی ئەنجومەنی ناوەندی لەم قۆناغەدا کراوه‌.

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی کوردیش دەکات و لە ئەگەری هەڵنەوەشانەوەیدا داوای کشانەوەی نوێنەرەکەی یەکێتی دەکات لەو ئەنجومەنە.


له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ له‌ساڵی‌ 1975وه‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ته‌نها دو كۆنگره‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ لە ساڵی‌ 1992و له‌شوباتی‌ 2001 ، هاوكات چوار پلنیۆمیشی‌ ئه‌نجامداوه‌.



PM:07:35:23/10/2017