بێرنارد هێنری لێڤی: عەبادی بە دەستپێشخەریەکەی ماکرۆن رازی نەبوو

 فەیلەسووف و نووسەری فەرەنسی بێرنارد هێنری لێڤی لە نووسینێکدا دەڵێت " رۆژی 23ی سێپتێمبەر فەرەنسا ویستی میانگیری لەنێوان بارزانی و عەبادیدا بکات، بارزانی قبوڵی کرد، بەڵام عەبادی رەتیکردەوە".

بێرنارد هێنری لێڤی فەیلەسووف و نووسەری فەرەنسی لە نووسینێکدا  بەناونیشانی " کێ خیانەتی لە کورد کرد؟" کە  لە ماڵپەڕی رووداو بڵا‌وکراوەتەوە،  رەخنەیەکی زۆر لە ئەمەریکا و رۆژئاوا  دەگرێت کە پشتگیری ریفراندۆمیان نەکردوو گلۆپی سەوزیان بۆ عەبادی و ئێران هەڵکرد، ئەو نوسەرە دەڵێت " وڵاتە دیموکراتەکان ئەمە هەڵەیەکی گەورەی سیاسی و ئەخڵاقی بوو کە لەمێژە رووینەداوە. بێگومان سەبارەت بە فەرەنسا کە دۆستایەتی و لایەنگیری بۆ کوردەکان هەیە و هەوڵدرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو مەسەلەیە. رۆژی 23ی سێپتێمبەر فەرەنسا ویستی میانگیری لەنێوان بارزانی و عەبادیدا بکات، بارزانی قبوڵی کرد، بەڵام عەبادی رەتیکردەوە. بەڵام بۆ وڵاتانی دیکە ئەمە کارەساتە. بۆ ئەمریکا ئەمە هەنگاوێک ئەولاترە لە ناتوانایی ئیدارەیەک کە توانای بەسەر دەستپێشخەرییە سیاسییەکاندا نییە و ناتوانێ دۆست و دوژمن لێک جودابکاتەوە".

لە بڕگەیەکی تردا، بێرنارد دەڵێت "من سەرم سوڕماوە، لەو گۆشەنیگایەوە کە  رۆژی 18 ئۆکتۆبەر چەند زانیارییەکی کەم دەربارەی ئەوە بڵاوکرایەوە کە کۆمپانیای نەوتی رووسی رۆزنەفت زۆر لە کرێملینەوە نزیکە و ئەو کاتەی هەڵبژارد بۆ راگەیاندنی ئەو گرێبەستەی  دوای چەند مانگێک لە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کردوویەتی." 

هەر لەسەر گەورەبوونی نفوزی روسیا دەڵێت "ئایا دەمانویست پووتین سنووری نفوزی خۆی لەوەی ئێستا هەیە زیاتربکات دوای ئەوەی لە سووریا کردی؟ ئایا ئێمە بەدوای ئەوەدا دەگەڕاین کە کوردەکان بخەینە باوەشی پووتین دوای ئەوەی لەلایەن رۆژئاواییەکانەوە سووکایەتییان پێکرا، تووڕەکران و ئازاری زۆریان چەشت، هەروەك زۆربەی ئەو نەتەوانەی خیانەتیان لێدەکرێت، یەکەم دەست دەگرن کە دەستی یارمەتییان بۆ درێژ دەکات." 

بێرنارد زیاتر لەسەر رووسیا دەنوسێت "دەمانویست یارمەتی ئەو جەلادە بدەین کە چیچانی کۆمەڵکوژکرد و ئۆکرانیای پارچەپارچە کرد کە لەو ناوچەیەدا دەربکەوێت، سبەینێ لەو بەشەی جیهاندا وەکو سوارچاکێکی سپی (دێت خێر و بێری ئەوێ دەبات) ئەوکات ناتوانین کارێک بە پێچەوانەی ئەو بکەین و رێی لێبگرین! بە باشی دەیبینین… بەڵام تێکدانی میانگیری ماکرۆن، لەکۆتاییدا دیپلۆماسیەتی فارسیی پووتین سەردەکەوێت لەگەڵ ساتراپ (کە بەشێکن لە سیاسەتی فارسەکان) لە عێراق، ئەمە کارێکی مەترسیدارە، بەڵام بۆ کرێملین سەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراوە".



PM:04:52:25/10/2017