یڵدرم: دەبێت ئەنجامدەرانی ریفراندۆم سزا بدرێن

سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند" پێویستە بەرپرس لە ئەنجامدەرانی ریفراندۆمی ئیداری کوردی لە باکوری عێراق سزابدرێن".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری هاوبەشی نێوان سەرۆک وەزیرانی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق، یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا جەختی لەسەر سزادانی بەرپرسانی ئەنجامدەرری ریفراندۆم کردەوەو پشتگیری خۆشی بۆ هەنگاوەکانی عێراق لەدژی ریفراندۆم دووپاتکردەوە.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە نایانەوێت سزای خەڵک بدەن.

یلدرم ئاشکراشی کرد کە دەبێت دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رادەستی حکومەتی عێراق بکرێتەوەو چی هەنگاوێک عێراق لەو بوارەدا بینێت، تورکیا پشتگیری دەکات و مافی عێراق خۆیەتی.

ناوبراو جەختی لەسەر ناشەرعی بوونی ریفراندۆم کردەوەو وتیشی " کەرکوک پێگەیەکی گرنگی هەیە".

لەو کۆنگرەیەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەبادیش جەختی لەسەر گرنگی رۆڵی تورکیا کردەوە لە پشتیوانیکردنی عێراق.

هەروەها وتیشی" هاتووین پەیوەندیەکانمان لەگەڵ تورکیا بەهێز بکەین".

پێشتریش عەبادی لەگەڵ ئۆردوغان کۆبووەوەو دوای کۆبوونەوەکە ئۆردوغان وتی " رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا رایگەیاند ''حکوومەتی ناوەندیی لە رێگەی هەنگاوە رژدەکانی ئەم دواییەیەوە، نزیکەی هەموو وڵاتەکەی لەو رێکخراوە تیرۆریستییەی پێی دەگوترێت داعش، جگە لە لەسەدا ١٥-٢٠ی، پاککردووەتەوە. باوەڕم وایە ئەوەی کە ماوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاکدەکرێتەوە. ئێمە ئەوەش دەزانین کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بە سوودوەرگرتن لە دۆخەکە، بوونی لە عێراق هەیە. لە شوێنەکانی هاوشێوەی قەندیل و شنگال، بوونی پەکەکە جێگەی باسە. ئێمە وەک تورکیا لە هەموو ئەو شوێنانە ئامادەین بۆ هەموو جۆرە پشتیوانییەک و ئەنجامدانی بەرەنگاریی هاوبەش''.

ئەمڕۆ ٢٥ تشرینی یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێک گەیشتە ئەنقەرەو لەگەڵ هەریەک لە ئۆردوغانی سەرۆکی ئەو ولآتەو، سەرۆک وەزیران بینالی یڵدرم کۆبووەوەو بڕیارە لە رۆژانی داهاتووش سەردانی تاران بکات.
 



PM:05:38:25/10/2017