"هێزە عێراقییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە تۆپباران دەكەن"

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لە زومارەوە تۆپبارانی پێگەکانی پێشمەرگە دەکەن کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای موسڵ.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە "هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی کە ئێران پشتیوانییان دەکات تۆپبارانی پێگەکانی پێشمەرگە دەکەن لە زومارە کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای موسڵ."

ئەوەشی وتووە کە هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لە پێشڕەویدان.



AM:09:38:26/10/2017