عەبادی هەڵوێستی خۆی لەسەر سڕكردنی ریفراندۆم ئاشكرا كرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، تەنیا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم و پابەندبوون بە دەستورەوە ڕازی دەبن.

حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە "ڕێوشوێنە دەستورییەکان وەکو فراوانبوونی دەسەڵاتی فیدڕاڵی ناوناهێنین، بەڵکو سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراقییەکان."

ئەوەشی وتووە، ستراتیجیان بریتییە لە گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ ژێر دەسەڵاتی وڵاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە حکومەتی هەرێم سڕکردنی ریفراندۆمی لە ژێر هەڕەشەی وێرانکردنی هەولێردا دەرکرد . زانیاریی ورد بخوێنەرەوە..



AM:10:55:26/10/2017