ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی لەبارەی رەوشی عێراق خوێندەوە و رایگەیاند، "ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانە لە پێکدادانەکانی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە".


لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە لە لایەن سەرۆکی ئەو ئەنجومەنەوە خوێندرایەوە هاتووە "نیگەرانین لە ڕوودانی توندوتیژی لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان".

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەین و داواکارین هەردوولا بە زووترین کات دەستبکەن بە گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستوور".

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاژانسی ئەنادۆلوی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە.



PM:08:47:26/10/2017