نوسەرێکی کورد کۆچی دواییکرد

عەلی ئەشرەف دەروێشیان، نووسەر و لێکۆڵەری کورد لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە تاران کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەری ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە زاری شاناز دارابیانی هاوسەرییەوە، هەواڵی کۆچی دوایی عەلی ئەشرەف دەروێشیانی بڵاوکردەوە.


بە وتەی هاوسەرەکەی دەروێشیانی لە نەخۆشخانەیەکی شاری تاران کۆچی دوایی کردووە.

عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ناوەرۆکی چیرۆکەکانی هەڵگری پەیام و ڕەخنە و ویستی کۆمەڵایەتی بوو هەروەها باسی لە ستەمی نەتەوایەتی و چینایەتی دەکرد، جیا لەو چیرۆکانەی نووسیویەتی فەرهەنگی ئەفسانەکانی ئێرانی لە ٢٠ بەرگدا ئامادە کردووە.

لە نووسینێکیدا لەبارەی چالاکییەکانی خۆیەوە عەلی ئەشرەف دەروێشیان دەڵێت "چریکی چەکدار نەبووم، بەڵام هەموو کات چریکێکی فەرهەنگی بووم".



PM:10:27:26/10/2017