وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یه‌كێك له سه‌ركرده باڵاكانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و نزیك له ئێران و سوله‌یمانی، به "تیرۆریست" ده‌ناسێنێت.
هیزه‌ر نوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌ركرده له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، تیرۆریسته".
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه و له زۆرێك له بۆنه‌كاندا به‌ته‌نیشت قاسم سوله‌یمانی ، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران ده‌رده‌كه‌وێت، و له لێدوانه‌كانیشدا گوتوویه‌تی:"شانازی ده‌كه‌م كه قوتابی ئاغای سوله‌یمانیم".
هەروەها ناوبراو تۆمەتبارە بەهەوڵی کوشتنی ئەمیری کوەیت و لەسەر ئەو پرسە ئەمەریکا ناوی خستۆتە لیستی تیرۆرەوە.
به‌گوته‌ی چاودێران، ناساندنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به "تیرۆریست" له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، هه‌موو ئه‌و میلیشیایانه‌ی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به چه‌كی ئه‌مریكی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.