گۆڕان باس لە مانگرتنی سەرتاسەری دەکات

بزووتنەوەی گۆڕان رێگاكانی پێكهێنانی حكومەتی كاتی دەخاتەڕوو یەكێک لە ڕێکانیش مانگرتنی سەرتاسەریە.


د.شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەڕێگی كەناڵی كەی ئێن ئێنی زمانحاڵی بزووتنەوەکەوە رێگاكانی پێكهێنانی حكومەتی كاتی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا كردووە کە بەم جۆرەیە:

یەكەم: دەستلەكاركێشانەوەی راستەوخۆی حكومەت.

دووەم: بە دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمان متمانە لە حكومەت وەربگیرێتەوە.

سێیەم: وەزیرەكانی حكومەت خۆیان دەستلەكاربكێشنەوە.

چوارەم: مانگرتنی سەرتاسەری فەرمانگە و دامودەزگاكان رابگەیەندرێت بۆ ئەوەی وەزیرەكان دەستلەكاربكێشنەوە.

لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی 51%ی خاکی باشوری کوردستان لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە، گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كە بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی دەكات داوای دروستكردنی حكومەتی كاتی دەکەن.



PM:09:54:27/10/2017