" تا ئێستا پەرلەمانتاران و رۆژنامەنووسان لەناو بینایەی پەرلەماندان "

تا ئێستا پەرلەمانتارانی لیستە جیاجیاکانی پەرلەمانی کوردستان و رۆژنامەنووسان لەناو بینای پەرلەماندان و خۆپیشاندەرانیش لەدەرەوەی پەرلەمانن.

هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان تەقەیەکی زۆریان بەهەوادا کردووە بۆ بلآوەپێکردنی لایەنەگرانی پارتی، بەلآم تا ئێستا پەلاماردەرەکان لەدەرەوەی پەرلەمان و چواردەوری دەرگا جیاجیاکانی پەرلەمانیان گرتووە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان بە پەرلەمانتارانی لیستەکانی تر بەتایبەتی گۆڕان و کۆمەڵ راگەیاندووە کە بەر لەو ئاژاوەگێڕیە دەگرن و ناهێڵین لەمە زیاتر ئەو هێرشبەرانە بچنە نێو بینای پەرلەمانەوە.
 



PM:08:49:29/10/2017