پەرلەمانتاران و رۆژنامەنووسان رزگاریان بوو
پەرلەمانتاران و رۆژنامەنووسانی گەمارۆدراو لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکی " گێرە شێوێنەوە " لە پەرلەمانی کوردستان رزگاربوون.
بەپێی زانیاریەکانی سپی کاکە ئەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سیداد بارزانی سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردووەو پەرلەمانتارانیان دڵنیاکردۆتەوە کە هیچ روونادات.
دواتر سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریان سازکرد و داوای هێورکردنەوەیان کرد.
دوای کۆنگرە رۆژنامەگەریەکە پەرلەمانتاران بینایەی پەرلەمانیان جێهشت و گەڕانەوە ماڵی خۆیان.
هەموو ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان و کۆمەڵ، هەروەها رابوون مەعورف پەرلەمانتاری لیستی نەوەی نوێ بینایەی پەرلەمانیان بە سەلامەتی جێهێشت.
AM:12:47:30/10/2017