میدیاكارێكی كورد لە كەركوك بە چەقۆ كوژرا

شەوی ڕابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە سنووری شارۆكەی داقووق پەلاماری وێنەگرێكی كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی كوردیان دا و بە چەقۆ كەوتوونەتە گیانییەوە و كوشتوویانە.

بە پێی  زانیارییەكان، شەوی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی چوونەتە سەر ماڵی "ئەركان شەریف، كە وێنەگری كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤییە، بە چەقۆ كەوتوونەتە گیانییەوە و بە بەرچاوەی هاوسەرەكەی كوشتوویانە.

ئەركان شەریف تەمەنی ٥٤ ساڵە و خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە‌ و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە وەك كامێرامانی كەناڵی كوردستان تیڤی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك كار دەكات.



AM:09:52:30/10/2017