لاهور شێخ جەنگی: تا توانا‌مان مابێت لە پاراستنی كۆبانی بەردەوام دەبین
لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی لە رۆژی جیهانی كۆبانی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە كە وەك چۆن لەكاتی تەنگانەدا بەچەك و هێز لەزەوی و ئاسمانەوە هاوكارییان بوون و دەرگای دیپلۆماسیان بەڕووی دونیادا بۆ كردنەوە، لە ئاوەدانكردنەوەی شارەكەشدا هاوكارییان بكەن.
لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراتسن و زانیاری – زانیاری هەرێمی كوردستان لەپەیامێكیدا كە لە رۆژی جیهانیی كۆبانی بڵاویكردەوە، رایگەیاند گەرچی گرەوی تێرۆریستان و بەرەیەک لەدوژمنانی ئازادی ئەوە بوو، کە کۆبانی دەکەوێت به‌ڵام ئه‌م قه‌ڵایه‌ی كوردایه‌تی نه‌كه‌وت و بێ شك، به‌رخۆدان و پاراستنی کۆبانی وه‌كو خاڵی وەرچەرخان و شانازییه‌كی مێژوویی لەناو دەرونی تاك به تاكی ئینسانی کورددا ده‌مێنێته‌وه و سێمبولی هێز و مۆڕاڵی به‌رز و سه‌ركه‌وتنی نه‌بڕاوه ده‌بێت بۆ پارێزه‌رانی.
ئەوەشدەخاتەڕوو كە لەپێناو پاراستنی كۆبانیدا، ، شه‌وی ١٩ له‌سه‌ر ٢٠ی ١٠ی ٢٠١٤، كاتژمێر ٢:٣٥ خوله‌كی به‌ره‌به‌یان، دوای ده رۆژ هه‌وڵی چڕ و پڕ و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هێزێكی ناوچه‌كه رووبه‌ڕوی ئه‌م هه‌وڵه وه‌ستانه‌وه، توانیمان بڕی ٢٤ ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر و بڕی یه‌ك ته‌ن ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ئاماده كرابوون، به هاوكاریی هێزی دژه تیرۆر و به هاوكاریی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی سێ فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگری جۆری C130 بگه‌یه‌نین به هه‌ڤاڵانی یه‌په‌گه له كۆبانی و به كرده‌وه ئه‌وه بسه‌لمێنرێت كه كۆبانی ته‌نیا نییه و ئه‌و گه‌مارۆ تیرۆریستییه كوشنده‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵك و خاكی پیرۆزی كوبانی تێكشكێنرا.
لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند وەک چۆن له‌كاتی ته‌نگانه‌دا بەچەک و هێز لەسەر زەوی و ئاسمانەوە هاوکاریانبوین، وەک چۆن دەرگای په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیمان بەڕووی دونیادا بۆ کردنەوە، هاوكاریی تەندروستیمان گەیاندنێ، پێداویستی خوێندنمان خستنه‌به‌رده‌ست تا مناڵانی چاوگه‌شی رۆژئاڤا له خوێندن بێبەش نەبن، به‌ڵێنده‌ده‌ین لەئاوەدانیشدا دەستی خێر‌و شادمانی بین، و تا توانا‌مان مابێت هه‌ر به‌م جۆرەی كه خوێنی شه‌هیدان لێمانی ده‌خوازێت بۆ پاراستنی كۆبانی و خاك و گه‌لی كوردستان بەردەوام دەبین.
PM:10:17:01/11/2017