جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نائارامییەکانی قەزای دووزخورماتوو نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و ڕایگەیاندووە "بارودۆخی قەزاکە تا ئێستاش نائارامە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ گێرانەوەی ئاسایش و دڵنیایی".
ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەنامەیەکدا بۆ عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە "دوای روداوەکانی ١٦ی تشرینی یەکەم و کشانەوەی پێشمەرگە لە ناوچەجێناکۆکەکان و چوونە ناوەوەی هێزەکانی فیدراڵی بۆ ئەو ناوچانە، ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتیانی کوردی دوزخورماتوو ئاوارە بوون، بە تایبەت دوای چەند روداوێکی ناخۆش و زیان گەیاندن بە ماڵ و سامانی کورد لە قەزاکە".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نامەکەیدا دەڵێت "ڕوداوی هاوشێوە لە ناوچەکانی تریش وەک فڕاندن و توندوتیژی تر بە داخەوە ڕوویانداوە، کە بووەتە مایە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە، کە نەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
ووتوشیەتی "ئەو کارانە بەشێوەیەکی نێگەتیڤ شکاوەتەوە بەسەر دۆخی ئەو ناوچانەدا بە تایبەت عەرەب و تورکمانەکانیش".
لە بەشێکی تری نامەکەیدا بۆ عەبادی، ئارام شێخ محەمەد نووسیویەتی "زۆر بە داخەوە تا ئێستا بارودۆخی دووزرخورماتوو ناجێگیرە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئارامی و دڵنیاییدان بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بۆئەوەی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه له‌نێوان پێكهاته ڕه‌سه‌ن و لێقه‌وماو و خێرله‌خۆنه‌دیوه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌دا، بە تایبەت هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕۆژانی ئاواره‌یی و لێقه‌وماوی له‌مێژوی هاوبه‌شی ئه‌م پێكهاتانه‌دا چه‌ندین جار نان و ماڵیان وه‌ك برا به‌شكردووه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، داوا له‌به‌رێزتان ده‌كه‌ین په‌له‌بكه‌ن له‌ڕه‌وانه‌كردنی هێزی تایبه‌تی سوپای عێراقی بۆ دوزخورماتو تا كۆنتڕۆڵی ئاسایشی قه‌زاكه بكه‌ن و به‌هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیس دڵنیایی و ئارامی بگێڕنه‌وه بۆ ئه‌م شارۆچكه لێقه‌وماوه، تا ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌و ژیان ئاسایی بێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە له‌په‌یوه‌ندیدا بوون له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وانیش ئه‌وپێشنیازه‌یان لاپه‌سه‌نده و چه‌ند جاریش داوایانكردووه جێبه‌جێبكرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخی دوزخورماتوو به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌خزمه‌تی هیچ كه‌سێكدا نیه و، هاوڵاتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه وه‌ك هه‌ر هاووڵاتیه‌كی تری پارێزگاكانی عێراق چاوه‌ڕوانیان له ئێوه هه‌یه به‌سیفه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هانایانه‌وه بچێ و ئاوڕیان لێبده‌یته‌وه و كۆتایی به‌نه‌هامه‌تیه‌كانیان بێ و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان له‌دوزخورماتو جارێكی تر دروستبێته‌وه.
ئەوە لە کاتێکدایە لە دوای کشانەوەی پێشمەرگە لە دووزخورماتوو کەرکوک و دەوروبەری، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی کوردی ناوچەکە ئاوارەبوون و چەندین ماڵیش تاڵانکران و سوتێنران.