فازل میرانی: ئێستادا دوو مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هەیە

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان مەترسیەکان لەسەر هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و ڕەتیشی دەکاتەوە بارزانی لەژێر فشاردا دەستی لەکارکێشابێتەوە. 


فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانەی وتوێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایدەگەیەنێت "له‌ ئێستادا دوو مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هەن کە بریتین لە لێكترازانی لایه‌نه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیه‌ له‌بەرامبەر ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكه‌نه‌ سه‌ر هەرێمی كوردستان".

ده‌شڵێت "هیوادارین ئه‌و بێ وه‌فاییه‌ی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یانبوو له‌دوای ته‌واوبونی شه‌ڕی داعش هه‌مان بێ وه‌فایی نه‌نوێنن به‌رامبه‌ر برایانی په‌یه‌ده‌".

فازڵ میرانی لەبارەی کێشەکانیاۆ لەگەڵ بەغدا دەڵێت "ئێستا عێراق خۆی بەسەرکەوتوو دەزانێت لەو ڕووداوانەی کە هەبوون، بۆ ئه‌وه‌ی ئەمن و ئاسایش لە عیراق بەرقەرار بێت پێویستە چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد بدۆزرێتەوە چونکە لە(1961)وە تا ئێستا ئەم عیراقە ئیستقراریەتی بەخۆیەوە نەبینیوە و ناشیبینێت ئەگەر چارەسەری کێشەی کورد نەکات بەدانوستاندن و ئاشتیانه‌".

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ له‌پێش ڕیفراندۆم لایه‌نی كوردی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕه‌تكردبێته‌وه‌ و وتی"له‌ پێش ڕیفراندۆم ئێمە گفتوگۆمان ڕەتنەکردۆتەوە سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی هەرێم چوینە بەغداد بەڵام ئەوان مەرجیان ئەوە بوو کە ڕیفراندۆم ئەنجام نەدەین".

وتیشی "پاشەکشەکردنی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق بەتایبەت ئەم حكومەتە لە هاوسەنگی هێز و بودجە و دەستە سەربەخۆکان و یاسای نەوت و غاز بووه‌ فشار بۆسه‌رمان وه‌ بڕینی بودجەی هەرێم لەساڵی 2014وە ،ئەوان وایان لە سەرکردایەتی سیاسی کورد کرد کە بیر لە ڕیفراندۆم بکەنەوە و ئەوەش دەرئەنجامەکەی کە دەیبینین".

فازڵ میرانی ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌ستی به‌سه‌ر خاڵه‌ سنورییه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل و فیشخاپوردا گرتبێت و وتی "تا ئەم ساتەی من قسە دەکەم حكومەتی هەرێم خاڵە سنورییەکانی(ئیبراهیم خەلیل و فیشخاپور)بەڕێوە دەبات".

له‌به‌شێكی تری وتووێژه‌كه‌یدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا فازڵ میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "له‌ ئێستادا، مەترسی ڕژد هەن لەسەر کوردستان؛ یەکەم،لێکترازانی هێزە ناوخۆییەکانی کوردستانە، دووەمیش بێدەنگی ئێستای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو کارانەی عێراق دەیکات بەرامبەر هەرێمی کوردستان".

میرانی دەڵێت "ناکرێت ئەم بێدەنگیە لەبەرامبەر هەرێمێک کە تا سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی لایه‌نه‌كان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان،فازڵ میرانی وتی"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ئەو دوولایەنە خۆیان بەشێوەیەک لە شێوەکان بە بێ ڕاگەیاندن خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن،بەڵام بەرامبەر بە عێراق و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان هەموو لایەنەکان دیدی هاوبەشمان هەیە"

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی بونی پیلانكی هه‌رێمی بۆ دروستكردنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌كوردستان،فازڵ میرانی دەڵێت "به‌رده‌وام دوژمنانی كوردستان ئه‌و هه‌وڵه‌یان داوه‌ كه‌ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی له‌نێوان كورده‌كان خۆیان دروست بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ ئێمه‌ و یه‌كێتی به‌رده‌وام كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دژی شه‌ڕی ناوخۆین و ته‌حریمی ده‌كه‌ین".

ده‌رباره‌ی ڕوداوه‌كانی(١٦)ئۆكتۆبه‌ر و ڕوداوه‌كانی دواتر،سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت "ئەوەی لە 16ی ئۆکتۆبەر و دوای ئەوە ڕوویدا من لەگەڵ تۆمەتدا نیم بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە ئەنجامی سەعد ئابادێکی ترە بەڵام بە کاراکتەر و دۆخی جیاواز ئەوەی تریش بەبۆچونی من هۆكاری تریش هه‌یه‌ كه‌په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ئەنجامی نا ئیدارەدانی باشی کێشە و گرفتەکان بووە لەگەڵ حکومەتی عیراق."

فازڵ میرانی ڕه‌تیكردوه‌ لەژێر فشاری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا مه‌سعود بارزانی ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه‌ و دەڵێت "سەرەتا جەنابی سەرۆک سەرۆکی دەوڵەتێک نەبوە بەڵکو بەپێی یاساکان جەنابیان سەرۆکی هەرێم بوو، پێش ئەو ماوەیە ماوەکەی تەواو بوو ئێمە داوامان کرد لەبەر پێویستی شه‌ڕی داعش لەپۆستەکەیدا بمێنێتەوە، وە پێش مردنی جەنابی مام جەلالیش،جەنابی سەرۆک بەلایەنەکانی وت کە ماوەکەی تەواو بووە".

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی" لە 6-11-وە سەرۆکی هەرێم نامێنێت و سەرۆک بارزانی دەمێنێتەوە وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وە دەبێتە یەکەمین کاریزمای کوردستانی عێراق، بەپێی یاسا کەس جێگای سەرۆکی هەرێم ناگرێتەوە چونکە پەرلەمان ماوەی خۆی درێژکردۆتەوە وە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم دابەشکراوە بەسەر سێ دەسەڵاتەکەی تردا.



PM:09:02:02/11/2017