سێهەم کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی وەزارەتی پێشـمەرگەو سووپای عێراق هیچ ئەنجامێکی نەبوو، ئەوەی تا ئێستاش سووپای عێراقی راگرتووە کە هێرش نەکاتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، نوێنەرانی ئەمەریکایە لە کۆبوونەوەکەدا.
میدیاكانی عێراق بڵاویانکردەوە كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نێوان وه‌فدی سه‌ربازی عێراق و وەفدی پێشمەرگە به چاودێری هێزه‌كانی ئه‌مەریكا به‌ڕێوه‌چوه و ماوه‌ی زیاتر لە دو سەعاتی خایاندوه‌و هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
بەپێی هەواڵەکانی ئەو میدیایانە، وه‌فده‌كه‌ی پارتی داوایان كردوه ناوچه دابڕێندراوه‌كان به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێن و هێزی هاوبه‌شیان تێدا جێگیر بكرێت، به‌ڵام وه‌فده‌كه‌ی عێراق ئه‌و پێشنیاره‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندوه كه ده‌بێت ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن.
وەفدی سووپای عێراق داوا دەکات کە پێشـمەرگە بگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠١٣ و هەردوو دەروازەی فیشخاپور و ئیبراهیم خەلیل و بۆری نەوتی کوردستان و نەوتی عێراق کە دەچین بۆ بەندەری جیهان بگەڕێتەوە ژێر کۆنترۆڵی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " ئەمەریکیەکان تا ئێستا نەیانهێشتووە شەڕی هەڵبگیرسێتەوە لەنێوان هەردوولاداو بەبەردەوامی فشار دەکەن بۆ راگرتنی ئاگربەست".
ئه‌وه‌ش سێیه‌مین كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراق و وەفدی پێشـمەرگەیە، كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا به چاودێری هێزه‌كانی ئه‌مەریكا ئه‌نجامدراوه.