بە ڤیدیۆ.. دێمەنێکی شەڕی دوێنێ شەوی گرووپێکی چەکداری کورد لەگەڵ حەشدی شەعبی لە قەرەهەنجیر

شەوی رابردوو ٣ ی تشرینی دووەم لە نزیک شارۆچکەی قەرەهەنجیر گرووپێکی چەکداری کوردی هێرشیان کردە سەر خاڵێکی حەشدی شەعبی و شەڕو پێکدادان روویدا.

لە ڤیدیۆیەکدا کە لەتۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکراوەتەوە چەند چەکدارێکی کورد و لە دووری ئەوان هەمەرێکی سەربازی  دەردەکەوێت، لەگەڵ چەند ئۆتۆمبیلی مەدەنی کەوە کە لەبازگەدا رادەگیرێن و پاش ماوەیەک دەجوڵێن.

شەوی رابردوو لە کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک شەڕ لەنێوان هێزێکی چەکداری کوردو بازگەیەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قەرەهەنجیر لە باکوری رۆژهەلآتی کەرکوک روویدا، ئاڤێستا محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر بە میدیاکانی راگەیاند گرووپێکی گێرەشێوێنن و ناسراون، بەلآم پارتی بە پێشمەرگە خۆبەخش ناوزەدیان دەکات.

لەم ڤیدیۆیەدا دیمەنێکی ئەو پشێویە دەردەکەوێت.



PM:02:03:04/11/2017