ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی سعودی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

سعودیە لە ڕێگەی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەوەدەیان لێپرسراوی ئێستا و پێشووی باڵای ئەو وڵاتەی لە کارەکانیان دوورخستەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ژمارەیەک بەرپرس دەرچوو.


بە گوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی سعودیە، ١٠ شازادە و دەیان وەزیری ئێستا و پێشووی سعودیە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ژمارەیەک لێپرسراوی باڵا دەرچووە.


لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە سعودیە بەسەرپەرشتی شازادە محەمەد سەمان کوڕی پادشای سعودیە و سەرۆکی دەستەی چاودێری و لیکۆڵینەوە و سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەرۆکی دیوانی چاودێری گشتی و دەزگای داواکاری گشتی بەڕێوەدەچێت.


لەناو ئەو لێپرسراوانەی کە تا ئێستا لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە هەریەکە لە موتعب عەبدولا فەرماندەی پاسەوانی نیشتیمانی و عادل فەقیهـ وەزیری ئابوری و پلاندانان و عەبدوڵا سوڵتان فەرماندەی هێزی دەریایی.

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەو وڵاتە بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوونی گەندەڵییەکانی دارایی گشتییە.



AM:09:34:05/11/2017